
ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا
SNN
باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە بانگەوازەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ سازکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانی.
مارتن ھوس باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا، لە تويتێکيدا رايگەياند: “خۆشحاڵین بە بانگەوازەکەی مستەفا کازمی بۆ سازکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانی بە ئامانجی چارەسەرکردنی ریشەیی سەرجەم کێشە و ناکۆکییەکان، بەڵام گرنگە سەرجەم لایەنەکان بەشداری لەو گفتوگۆیەدا بکەن”.
باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا وتيشی “یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیە یارمەتی بۆ سازکردنی گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە لە عێراق پێشکەشبکات”.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای سازکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانی کردبوو، ئەوەیش بەئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزێت و کێشە کەڵەکەبووەکان بەشێوەیەکی ریشەی چارەسەر بکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


