کەشناسى پێشبینیەکانى بۆ کۆتایى هەفتە راگەیاند و خۆڵبارین و خێراى با زیاد دەکات

باران بارین
SNN
بەڕێوەبەرى کەشناسی و بومەلەرزەزانى سلێمانى رایگەیاند: مەترسى دروست بوونى ووشکە ساڵى لە ئارادا نییە چونکە هێشتا کاتى باران بارین ماوە”.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوبەرى کەشناسی و بومەلەرزەزانى سلێمانى بە SNNی راگەیاند:ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە خۆردا دەبێت، لە سبەینێشوە خێرایی با زیاد دەکات و ئەگەرى باران بارین هەیە”.
وتیشى” ئەو شەپۆلە باران بارینە تاوەکو سەرەتایى هەفتەى داهاتوو بەردەوام و تاوەکو ئێستاش، بڕى 371ملم باران باریوە کە پار تاوەکو ئەم کاتە بڕى 495ملم باران بارى بوو”.
ئاماژەى بەوەش کرد “راستە رێژەى باران بارین بەروارد بە ساڵى رابردوو تاوەکو ئێستا کەمترە بەڵام هێشتا وەرزى باران بارین ماویەتى و وەرزى بەهار بەوە ناسراوە کە بارانى بە خوڕى تێدا دەبارێت بۆیە هێشتا ناتوانین بڵێن مەترسى وشکە ساڵى بوونى هەیە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



