
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رايگەياند: “پێشبينى ده‌كرێ له دواى نيوه شه‌و شه‌پۆلێكى باران بارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم بگرێته‌وه”.
کەشناسی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “له‌كاته‌كانى دواى نيوه‌ڕۆ و ئێواره‌ی سبەينێدا پێشبينى ده‌كرێت بارانى به لێزمه و ته‌زره بۆ ماوه‌يه‌كى كورت له ناوچه شاخاويه‌كانى هه‌ولێر و ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سلێمانى و گه‌رميان ببارێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جارهه‌وره تريشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت له گه‌ڵ زياد بوونى خێرايى با و دابه‌زينى پله‌كانى گه‌رما”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “له ئێواره و شه‌وى هه‌ينيدا كاريگه‌رى شەپۆلەکە به‌لاوازى له سه‌ر ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه به‌فريش له سه‌ر لوتكه‌ى شاخه به‌رزه‌كان ده‌بارێت و پاشان كۆتايى دێت”.
دوێنێ، ئاسۆ کەمال، بەڕێوبەرى کەشناسی و بومەلەرزەزانى سلێمانى بە SNNی راگەیاند: “ئەو شەپۆلە باران بارینە تاوەکو سەرەتایى هەفتەى داهاتوو بەردەوام دەبێت، وتيشی “تا ئێستا، بڕى 371ملم باران باریوە کە پار تاوەکو ئەم کاتە بڕى 495ملم باران باريبوو”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



