
وەزارەتی ناوخۆ
SNN
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌ی به‌هه‌مان خشته‌ی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌ركه‌سێكیش ده‌مامك نه‌به‌ستێت، به‌بڕی 20 هەزار دینارغه‌رامه ده‌كرێت.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “بڕیاردراوه به په‌سه‌ندكردنی بڕگه‌ی دوه‌می راپۆرتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به خوێندن و پشووه‌كان كه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی، پۆلی 12ی ئاماده‌یی و په‌یمانگاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌شێوازی خوێندنی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن، قوتابخانه حكومی و ناحكومیه‌كان (قۆناغی یه‌ك تا 11ی بنه‌ڕه‌تی)، ئه‌و قۆناغانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ی نوسینه‌كانیان ئه‌نجامداوه پشو وه‌رده‌گرن تا 25ی ئازار و ئه‌و قۆناغانه‌ی تا ئێستا له تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ی نوسینه‌كانیان ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌چنه قوتابخانه”.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: “هه‌موو شوێنه گشتیه‌كان وه‌ك ماركێت و رێستۆرانت و شوێنه بازرگانیه‌كان نابێت رێگه بده‌ن به‌چوونه ژوره‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌بێ ده‌مامك و به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و شوێنه داده‌خرێت بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ و خاوه‌نه‌كه‌شی به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێت”.
ئەوەش هاتووە: “هه‌ركه‌سێك ره‌چاوی به‌ستنی ده‌مامك نه‌كات به‌بڕی 20 هەزار دینار غه‌رامه ده‌كرێت، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له‌كاتی هه‌بونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پێویسته ده‌مامك ببەستن به‌پێچه‌وانه‌وه به‌بڕی 50 هه‌زاردینار غه‌رامه ده‌كرێن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


