
جۆ بایدن
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەکەم وتاریدا و لە کۆشکی سپی راگەیاند: لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا کە 4ی تەممووزە ئاهەنگی سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەگێڕین.
بایدن لە یەکەم وتاری کۆشکی سپیدا ئەوەی راگەیاند: گەر سەرجەم هاووڵاتیانی ئەمریکا ڤاکسینی کۆرۆنا وەرگرن ئەوا لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا کە رێکەوتنی 4ی تەممووزە ئاهەنگی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا دەگێرین وە بەڵێنتان پێدەدەم هەرچی لە دەسەڵاتمدا بێت دەیکەم، کۆڵنادەم تاوەکو ئەم ڤایرۆسە تێکدەشکێنین، بەڵام لەمەیاندا پێویستم بە ئێوەیە، پێویستم بەوەیە ڤاکسین وەرگرن کاتێک کە نۆرەتان هات، چونکە ئەگەر هەموومان ڤاکسین وەربگرین، کەواتە لە رۆژی 4ی تەمووزی ئەمساڵ کە رۆژی سەربەخۆیی نیشتمانە، ئێوە هەمووتان لەگەڵ منداڵ، دراوسێ و هاوڕێکانتان لە باخچەی پشت ماڵ و پارکەکانتان بەبێ ترس لە کۆرۆنا، ئاهەنگی سەربەخۆیی بگێڕن، واتە ئێمە ئەو رۆژە نەک تەنیا ئاهەنگی سەربەخۆیی دەگێڕین بەڵکو ئاهەنگی سەربەخۆبوون لە ڤایرۆسی کۆرۆناش دەگێڕین.
لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دێت بە 29 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا و 543,721 گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، لەگەڵ چاکبوونەوەی 20 ملیۆن کەس.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



