شەوی رابردوو لە یانەیەکی شەوانەی سلێمانی بەهۆی شەڕە تەقەوە دوو کەس کوژران

SNN
سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خیڕانی سلێمانی رایگەیاند: شەوی رابردوو بەهۆی شەڕە تەقەوە لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی سلێمانی لە چەق چەق دوو هاووڵاتی کوژراون و دوانی تریش بە سەختی بریندار بوون.
بەرێوەبەری فریاکەوتنی خیڕانی سلێمانی ئەوەی بۆ SNN ئاشکرا کرد: شەوی رابردوو لە یانەی شەوانەی (قەڵادزێ) لە چەق چەق کاتژمێر 1:30 شەڕ لە نێوان ئەو کەسانەدا روودەدات کە لە یانەکەدا دانیشتبوون، بەهۆی تەقەکردنیشەوە دوو کەس دەکوژرێت کە تەمەنیان 25 و 31 ساڵانە و دوانی دیکەش بە سەختی بریندار دەبن و لەکاتی ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار، لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



