نازم دەباغ لەبارەی بانگهێشتکردنی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران روونکردنەوە دەدات

SNN
بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دروستکردنی پولێک کە ئاڵای کوردستانی گەورەی لەسەرە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی لە تاران کردووە و نیگەرانییەکانی پێگەیاندووە.
نازم دەباغ لەبارەی بانگهێشتکردنی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە روونیدەکاتەوە: رۆژی چوارشەممە لەلایەن بەرپرسی گشتی دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دانیشتووم و لەبارەی پولەکەوە پرسیارم لێکراوە.
وتیشی: “بەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانم وتووە کە دروستکردنی پولەکە بڕیاری حکومەتی هەرێم نییە بەڵکو ئەمە پرۆژەیەکە لەلایەن چەند هونەرمەندێکەوە پێشنیارکراوە بۆ وەزیری گواستنەوە، دواتر دەستبەجێ حکومەتی هەرێم ئەو پرۆژەیەی رەتکردووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوە جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێم کردووەتەوە و وتوویەتی دۆستانە پێتان دەڵێین ئەم کارە لە بەرژەوەندی کورددا نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا لە میانی سەردانەکەی پاپا بۆ هەولێر وێنەی کوردستانی گەورە خرایەسەر پولێک بەمەبەستی چاپکردنی، ئەو کارە هەرزوو تورکیای هێنایەدەنگ.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


