
WASHINGTON, DC - MAY 16: U.S. Vice President Joseph Biden (R) speaks as Prime Minister of Turkey Recep Tayyip Erdogan (L) looks on during a luncheon at the State Department May 16, 2013 in Washington, DC. Prime Minister Erdogan was on a visit in Washington and had talks on Syria with U.S. President Barack Obama. (Photo by Alex Wong/Getty Images)
SNN
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرسێس ئاشکرایدەکات، هەوڵەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بێ ئەنجام بووە و تا ئێستا بایدن بێدەنگی لەوبارەیەوە هەڵبژاردووە.
دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، تا ئێستا بایدن پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە نەکردووە و ئەوەش بەلای بەرپرسانی تورکیاوە جێگەی نیگەرانییە.
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی تورکیا کە بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، بە ئاژانسەکەی وتووە: “ئەردۆغان دڵخۆش نییە بەو بێدەنگیەی بایدن لە بەرامبەریدا هەڵیبژاردووە”.
لەبارەی ساردی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، مێرڤ تاهیرئۆغلو شرۆڤەکار لە ناوەندی توێژینەوەی (پرۆژەی دیموکراسیەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) لە ئەمریکا، وتوویەتی: “یەکێک لە هۆکارەکانی ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگری مووشەکی رووسیایە، لە ئێستادا پاشگەزبوونەوەی تورکیا کارێکی گرانە چونکە رێککەوتنێکی گەورەی لەگەڵ روسیا کردووە، ئەو کارە بێ دەرئەنجامی خراپ تێناپەڕێت”.
یەکێکی دیکە لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە پرسی پشتیوانیکردنی هێزەکانی یەپەگەیە لەلایەن ئەمریکاوە کە ئەنقەرە بە دوژمنی سەرسەختی خۆی تەماشایان دەکات.
پێشتریش خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا وتوویەتی، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا بەرەوپێش ناچێت تا ئەوکاتەی واشنتن پشتیوانییەکانی بۆ هێزە کوردییەکانی رۆژئاوا رادەگرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


