ئێران بەنیازە ببێتە گەورەترین هەناردەکەری ڤاکسینی کۆرۆنا لە ناوچەکەدا

ڤاکسینی ئێرانی
SNN
دوای ئەوەی ئێران سێیەمین جۆری ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمهێنا، بەرپرسانی ئەو وڵات دەڵێن بەرنامەیان هەیە ئێران بکەن بە یەکێک لەگەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری ڤاکسین لەناوچەکەدا.
ئەمساڵ حکومەتی ئێران 200 ملیۆن یۆرۆیان بۆ کڕینى ڤاکسین تەرخانکرد، بەڵام حەسەن روحانى سەرۆک کۆمارى ئێران رایگەیاند: لەلایەن ئەمریکاوە کێشەى کڕینى ڤاکسینیان بۆ دروستکراوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ئەمریکا پێشتر داوای لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کردووە، هەر پارەیەک بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا دەنێردرێت، سەرەتا دەبێت بخرێتە ژمارە حیسابی بانکێکی ئەمریکا، بۆیە ئێران متمانەی بەو داواکارییە نییە و ئەو کارە ناکات، بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە کاتێک مەترسیی کۆرۆنا دەڕەوێتەوە کە 70٪ی خەڵکی ئێران ڤاکسینیان لێبدرێت. واتە نزیکەی 56 ملیۆن کەس بۆیە لەئێستادا هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ دابینکردنی زۆرترین رێژەی ڤاکسین بۆ پێداویستی ناوخۆ و دواتری هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی ناوچەکە.
ئەو پرۆژەیەی ئێران لەکاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی ئێران بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی نوێی کۆرۆنای راگەیاند بەناوی “فخرا” و لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵات لەنمایشێکدا بەفەرمی ناسێندرا.

More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



