قەیس خەزعەلی سێ پێشنیار دەکات پێش تێپەڕاندنی بودجە

قەیس خەزعەلی
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى هەق لەعێراق لە تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر رایگەیاند: سێ پێشنیارى خستووەتە بەردەم پەرلەمان بۆ ئەوەى لەبودجەدا ڕەچاو بکرێت یەکەمیان داواى کردووە، بەشە خۆراکى مانگانە زیاد و جێگیر بکرێت لەبودجەکەدا.
دووەم داواکارى کە خەزعەلى خستویەتیە ڕوو، بەرزکردنەوەى نرخى دانەوێڵەیە لەوانە گەنم و جۆ و چەڵتووک و پاڵپشتیکردنى جوتیارەکان لەهەموو ڕوویەکەوە.
داواکارى سێیەمى ئەمیندارى گشتى عەسائیب، دابەزاندنى نرخى دۆلارە، چونکە پێیوایە بارگرانیەکى زۆرى بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە و چارەسەرکردنى ئەوەش بەسود وەرگرتن لەبەرزبوونەوەى نرخەکانى نەوت دەبێت کە پێشبینى دەکرێت لەماوەکانى داهاتوودا زیاتر بەرزبێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


