حکومەتی هەرێم گرێبەستێکی 35 ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتیی ئەمریکا کردووە

وێنەی کێڵگەکە
SNN
ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران لەسەر زاری رێکخراوی ئێس ئێن وزە، ئاشکرایکردووە “هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی گرێبەستێکی نەوتیی ئیمزا کردووە بۆ ماوەی 35 ساڵ و لە ساڵی 2047 کۆتایی دێت”.
بە پێی هەواڵی مێهر، هەرێمی کوردستان کە تەنیا خاوەنی 20 لە سەدی کێڵگەی نەوتیی سێرتایە، لە ساڵی 2012 گرێبەستێکی 35 ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکیی شیڤرۆن واژوو کردووە و ساڵی 2047 کۆتایی بەم گرێبەستە دێت.
کۆمپانیای شیڤرۆن سەرەتا خاوەنی 80 لەسەدی ئەم کێڵگە نەوتییە بووە، بەڵام پاشان 30 لەسەدی بەشی خۆی بە کۆمپانیایەکی تر داوە کە گەنەل ئینێرجی تورکییە.
ژێرخانی سەرەتایی قۆناغی یەکەمی گەشەی کێڵگەی نەوتی سێرتا 35 میلیۆن بەرمیل بووە کە قۆناغەکانی تریشی لە بنیاتناندایە.
رێژەی سەرەتایی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەم کێڵگە نەوتییە ڕۆژانە 20 هەزار بەرمیلە کە لە عەمبارە ساز کراوەکاندا پاشکەوت کراوە.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی رووداو، کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی، کە خاوەنی 30٪ی کێڵگەکەیە پێشبینیدەکات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە زیاتر بەرزببێتەوە بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکە هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە.
کێڵگەی نەوتی سەرتا دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر، هەڵکۆڵینی بیری دیکە لە کێڵگەکە بەردەوامە و بڕیارە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، دەست بە لێدانی بیری سەرتا-5 و سەرتا-6 بکرێت.
گەنەڵ ئینێرجی لە کانوونی دووەمی ساڵی 2019 لەگەڵ کۆمپانیای شێڤرۆن گەیشتە رێککەوتن بۆ کڕینی پشکەکانی بلۆکی سەرتا، لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردووش دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کرد لەو کێڵگەیەدا.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، گەنەڵ بە دابینکردنی 50٪ی خەرجییەکانی پەرەپێدانی کێڵگەکە، دەبێتە خاوەنی 30٪ی قازانجی مۆڵەتی سەرتا، لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوتیش شێڤرۆن 50٪ی قازانج و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەبێتە خاوەنی قازانجی مۆڵەتەکە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


