
SNN
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرککۆماری تورکیا داوای لەو کەناڵانەی وڵاتەکەی کردووە کە نزیکن لە ئیخوان موسلمینەوە، کە رەخنەگرتن لە حکومەتی میسر راگرن، ئەوەش بە هەوڵێکی دیکەی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر دادەنرێت.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، سزا بۆ ئەو کەناڵانە دانراوە کە لەمەودوا رەخنە لە میسر دەگرن.
لەوبارەیەوە ئوساما هەیکەل وەزیری زانیاری میسر، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بە “دەستپێشخەرییەکی باشی ئەنقەرە” وەسفیکرد، وتیشی: “راگرتنی راگرتنی کار و چالاکییەکانی ئەو کەناڵە رەخنەئامێزانەی سەر بە ئیخوان موسلمین، ژینگەیەکی گونجاو دەڕەخسێنێت بۆ لێکنزیکبوونەوەی دوو وڵاتەکە و گفتوگۆکردن سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان”.
تورکیا لە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیدایە لەگەڵ میسر و پێشتریش، مەولود چاوشئۆغلو و رەجەب تەییب ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە “تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر ئاساییکردووەتەوە”، بەڵام دواتر وەزارەتی دەرەوەی میسر ئەو قسانەی بەدرۆخستەوە و رایگەیاند: ” هەر وڵاتێک کە بیەوێت پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ میسردا هەبێت ئەوا دەبێت رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی (دراوسێیەتی باش) بگرێت هەروەها چیتر دەستوەرنەداتە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



