لیژنەی پەروەردە: لەبارەی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 داوایەکمان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە

خوێندکاران لە پۆلدا
SNN
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە 40 رۆژ مۆڵەت بداتە خوێندکاران بۆ پێداچوونەوە بە وانەکانیان.
عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە رایگەیاند: داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کەوا تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19 ی 6 پێشبخەن بەجۆرێک 40 ڕۆژ لەبەردەم خوێندکاران بێت بۆ باشتر خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی وزاری، چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتەکەین.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە سوپاسی وەزارەتی پەروەردەشی کرد کە بەشێک لە پێشنیارەکانی لیژنەکەیانی پەسەندکردووە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12 خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەند داواکارییەکیان خستەڕوو، کە بەشێکیان پەسەندکرا، جگە لە داواکردنی مۆڵەتی 40 رۆژ بۆ پێداچوونەوە بە وانەکانیان لەپێش تاقیکردنەوەی وزاری،
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



