
قەیس خەزعەلی
SNN
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات ملکەچی فشارە سیاسییەکان نەبن، دەشڵێت: دەبێت لە بابەتی نەوت و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستاندا پشت بە دەستوور ببەسترێت.
قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ هەینی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند: “داوا لە برایان؛ ئەندامانی نیشتمانپەروەری پەرلەمان دەکەین، ملکەچی فشارە سیاسییەکان نەبن و بەرژەوەندیی عێراق و گەلەکەی پێش هەموو شتێک دابنێن، هەروەها لە بابەتی نەوت و بەشە بودجەی هەرێمدا پشت بە دەستوور ببەستن”.
ئەمە لە کاتێکدایە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعەکانی نێو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر بنەما سەرەکییەکانی بودجەی 2021 گەیشتوونەتە رێککەوتن.
ئەمشەو کاتژمێر 10 پەرلەمان دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجە دەدات.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



