ترەمپ داوای لێکۆڵینەوە لەئۆباما دەکات لەبارەی “گەورەترین تاوانی سیاسی لەمێژووی ئەمریکادا”

ئۆباما و ترەمپ
SNN–
سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات باراک ئۆباما کە پێش خۆی سەرۆکی وڵات بووە، بچێتە بەردەم کۆنگرێس و وەکخۆی دەڵێت “لەسەر گەورەترین تاوانی سیاسی لەمێژووی ئەمریاکادا” ئیفادەی خۆی بدات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەتویتەری خۆی نووسیوێتی “گەر ئەندامی کۆنگرێس بوومایە یەکەم کەس بانگم دەکرد بۆ لێپێچینەوە، باراک ئۆباما دەبوو”.
ترەمپ دەڵێت: “ئۆباما ئاگاداری هەموو شتێک بووە و پێویستە لیندسی گراهام دەمی دابخات و بانگهێشتی باراک ئۆباما بکات و چێتر پێی نەڵێت سەرۆکە گەنجەکە”.
ترەمپ باسی ئەوەی نەکردووە مەبەستی چییە لە “گەورەترین تاوانی سیاسی لەمێژووی ئەمریاکادا” بەڵام ساڵی 2016 ئیدارەی ئۆبامای بەوە تۆمەتبار کرد کە لیژنەی لێکۆڵینەوەی بەبێبنەما لە دژ پێکهاتووە.
پێشتریش لەسەر کێشەی هەماهەنگی لەگەڵ روسیا و سیخوڕی لەسەر پڕوپاگەندەکانی هەڵبژاردن راوێژکارێکی ترەمپ بەناوی مایکل فلیپ دادگایی کرا و دواتر تۆمەتەکانی لەسەر لابرا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


