
ئۆتۆمبێلێک کە بەهۆی هێرشەکەوە زیانی بەرکەوتووە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مشه‌و چه‌كدارانى داعش په‌لامارى گوندێكى نزیك خانهقینیاندا به‌هۆى شه‌ڕوپێكدادانى نێوان ئه‌و چه‌كدارانه‌و هاووڵاتیانى گونده‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كان، دوو هاووڵاتى مه‌ده‌نى شەهید بوون و چه‌كدارێكى حهشى شه‌عبى كوژراوە و زیانى مادى زۆریش كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى خانه‌قین به SNNی راگه‌یاند؛ كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانى داعش په‌لامارى گوندى “موباره‌ك”یاندا له نزیك قه‌زاى خانه‌قین و به‌پێى دوا زانیارییه‌كان دوو هاووڵاتى مه‌ده‌نى شەهید بوون و چه‌كدارێكى حه‌شدى شه‌عبى كوژراوە و چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ش برینداربوون”.
وتیشى: “چه‌كداره‌كان ئاگریان به‌رداوه له گه‌نمى جوتیارانى ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه زیانى ماددى به‌ر ئۆتۆمبیلى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى هێزه ئه‌منییه‌كانیش كه‌وتووه”.
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیس له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى خانه‌قین هه‌ر سێ كوژراوه‌كه به چه‌كى قه‌ناس پێكراون.
به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و سێ كهسەى گیانیان له ده‌ستداوه دوانيان دواى برینداربوون له كاتى گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى له‌به‌ر سه‌ختیى برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ستداوه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



