
مستەفا کازمی
SNN
لە راپۆرتێکی گۆڤارێکى بەریتانی ڕایدەگەیەنێت، کازمى بەپێچەوانەى سیاسییە شیعەکانى پێش خۆیەوە ملى نەداوە بۆ گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران و کۆمەڵێک ڕێوشوێنى گرتووەتەبەر، ئەوەش واى کردووە ئەو گروپانە هەست بە مەترسى بۆسەر خۆیان بکەن.
لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “ئێران بە بەردەوامى لایەنە سیاسییە شیعەکانى لەعێراقدا بۆ فراوانکردنى هەژمونەکانى خۆى لەو وڵاتەدا بەکاردەهێنێت، بەڵام مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى ئێستاى عێراق بەپێچەوانەى ئەوانەى پێش خۆیەوە، لەحزبێک نیە نزیک بێت لەئێرانەوە.”
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کازمی لەوکاتەوەى متمانەى پێدراوە بۆ ئەو پۆستە سزاکانى ئەمەریکاى سەپاندووە و ڕێگرى کردووە لەگەڕانەوەى ملیارەها دۆلار بۆ ئێران کە لەڕێگەى هەناردە کردنەوە بۆ عێراق و کارى ترەوە بەدەستى هێناوە.
گۆڤارەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لەسەر ئەو کارەش عەلى شەمەخانی، سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەىی ئێران بەرپرسانى عێراقى لە تاران بانگهێشتکردووە و سەرزەنشتى کردوون کە ڕێگرى دەکەن لەگەڕانەوەى پارەکانیان.
لەڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، مستەفا کازمى گروپە میلیشیاکانى سەر بەئێرانى لەڕێگەى کۆنترۆڵکردنەوەى هەندێ لە خاڵە سنورییەکان و دوورخستنەوەى ئەندامەکانیان لەو خاڵە سنوریانە وەڕس و بێزار کردووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



