
SNN
زانایان لەکاتی گەڕانەوەی چەند گەشتیارێک لە وڵاتی تەنزانیاوە، چەند جۆرێکی سەیریان لە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو هەست پێکردووە کە لە پشکنینەکاندا لە ئەنگۆلا دۆزیویانەتەوە.
سایتی دیار میس لە زاری تۆلیۆ دی ئۆلیڤێرا بەڕێوەبەری تاقیگەی کریسب-ەوە بڵاویکردووەتەوە “سێ حاڵەتی سەیر دیاریکراوە لەنێو گەشتیارەکاندا کە ئێستا لە ئەنگۆلا خراونەتە ژێر چارەسەرەوە”.
بەپێی توێژینەوەی ئەو زانایانە، نەوەی نوێی ئەم کۆرۆنایە لەوانەی پێشوو زۆر مەترسیدار ترن کە تائێستا دۆزراونەتەوە.
ئەم ڤایرۆسە خود گۆڕە خۆی لە ژێر دژەتەنەکانی جەستەدا حەشار داوە و بە ئاسانی لە کەسێکەوە دێتە دەر و دەچێتە ناو جەستەی کەسێکی دیکە، ترسیش هەیە پێکوتەکانی ئێستا پێی نەوێرن.
ئەوەی جێی نیگەرانیی زانایانە، دەسەڵاتی حوکم لە تەنزانیا لە بنەڕەتەوە بڕوای بە کۆرۆنا نییە و هیچ هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی.
لەو وڵاتە 509 حاڵەتی کۆرۆنا دەستنیشنکراوە و 21 مردن هەبووە، ساڵی پار حکومەتی تەنزانیا کۆنترۆڵکردنی پەتاکەی راگەیاند.
جۆن ماگۆفۆلی سەرۆکی تەنزانیا کە ناوەڕاستی ئەم مانگە گیانی لەدەستدا، وتبووی کۆرۆنا درۆیە و بە نوێژ کردن رووبەڕووی ببنەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش



