لیژنه‌ى باڵاى بەرهنگاربونهوهى كۆرۆنا رێنمایی ته‌ندروستی بۆ مزگه‌وته‌كان بڵاوکردەوە

SNN
لیژنه‌ى باڵاى بەرهنگاربونهوهى كۆرۆنا رایدەگەیەنێت: پێویستە هاووڵاتیان خۆیان به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن بۆ پابەندبوون و جێبەجێكردنى رێنمایه‌كان سەبارەت مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان .
داواشدەکات مامۆستایانی ئاینی به‌جددى به‌رپرسیاریه‌تى ئایینى و یاسایى له ئه‌ستۆ بگرن و تەواوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبەجێبکەن.
دەقی رێنماییەکە:
ڕێنمایی ته‌ندروستى بۆ مزگه‌وته‌كان
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌هاوكارى هاوڵاتیانى خۆشەویست هه‌نگاوى پێویستی ناوە بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیان،سەرەڕای ئەو زەرەروزیانانەی حکومەت لە ڕووی دارای بەری کەوتووە.
سوپاس بۆ خودای گەورە، کە به‌هۆى ئه‌و بڕیارانه‌ى حكومه‌ت و پابەندیی هاوڵاتیان، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربەی ووڵاتانى تر، کوردستان کەمترین زیانی پێگەیشتووە.
وەک دیاریشە ئێستا زۆربەی بواره‌كانى ژیان ئاسایى بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینەوە ته‌ندروستییەکان تا ئێستا مه‌ترسى ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ر ماوه و کۆتایی پێ نەهاتووە و له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له جێبەجێنه‌کردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ئەگەری مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه و تووشبوون و زیانى گه‌وره هەیە، هه‌ر بۆیه پێویسته ئاگادارى هه‌موو هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست بكه‌ینەوە، كه پێویستە خۆیان به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن بۆ پابەندبوون و جێبەجێكردنى رێنمایه‌كان سەبارەت مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان .
لە کۆتاییدا سوپاسى زۆرمان پێشکەشی مامۆستایانى به‌رێزى ئایینى و نوێژخوێنان دەکەین و داوایان لێ ده‌كه‌ین، كه به‌جدى به‌رپرسیاریه‌تى ئایینى و یاسایى له ئه‌ستۆ بگرن و تەواوی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبەجێ بکەن.
لیژنه‌ى باڵاى بەره‌نگاربوونه‌وه‌ى
ڤایرۆسی كۆرۆنا
14/5/2020
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


