
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دەبێت ئینجا یاریزانی نوێ لە گواستنەوەکانی داهاتوو دەباتە ریزەکانیەوە.
بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید 5 یاریزانی دەفرۆشێت، کە دیارترینیان ئەشرەف حەکیمی و جەیمس رۆدریگێزە، یانەکە پێشبینی دەکات 50 ملیۆنی لە فرۆشتنی حەکیمی دەستبکەوێت و 25 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی جەیمس رۆدریگێز.
هەروەها دوای فرۆشتنی ئەم 2 یاریزانە، دەستبەرداری بەیڵ دەبێت و پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزیی بکات و پۆچتینۆ کە لەوانەیە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات، گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەخاتە پڕۆژەکەیەوە.
یانەکە 2 یاریزانی تر دەفرۆشێت کە بریتین لە ئۆسکار دۆریگێز و مایۆراڵ، کە پێشبینی دەکرێت ئۆسکار بە 8 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و بۆ مایۆراڵیش 4 بۆ5 ملیۆن یۆرۆ.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش



