
SNN
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی کوردستان رايگەياند: ” ئەرکی ئێمە لە بودجەی هەرێمی کوردستان، وەک نوێنەرانی فراکسێونی یەکێتی لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، فشار لە حکومەتی هەرێم دەکەين لهپێناو جێکردنەوەی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە بودجەی هەرێم:
یەکەم/ جێ بەجیکردنی یاسای بودجەی دەوڵەتی عێراق لە لایەن هەرێمەوە وهك خۆی، بۆ ئەوەی هیچ بیانویهک نەدەینە دەست بەغدا کە پشکی هەرێم نەنێریت.
دووەم/چەسپاندنی عەدالەت بۆ خەرجکردنی پارەی وەبەرهێنان بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، كاراكردنی لامهركهزیی دارایی و نەهێشتنی جیاوازی و پەراوێزخستنی ناوچەیەکی دیاری کراوە لە بودجە دا.
سێیەم/ جێکردنەوەی بڕگەیەک لە پڕۆژە یاسای بودجە بۆ بە هەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست .
چوارەم/ حکومەت پابەندبکرێت بە پێدانی مووچە لە کاتی خۆی و کۆتایی هێنانی بڕینی مووچە، كه پێویسته ئهم بڕگهیه لە ماددەیەکی سەربەخۆ لە بودجە جێبەجیبکریت.
پێنجەم/ گەڕاندنەوەی لێبڕینی مووچە بۆ مانگەکانی يەک و دوو و سێی ساڵی 2021 بۆ مووچهخۆران.
شەشەم / حکومەتی هەرێم ئیلزام بکریت بە جێ بەجیکردنی ماددەی 13 له یاسای چاکسازی، کە تایبەته بە گەڕاندنەوەی پاشکەوتی مووچە بۆ مووچه خۆرانی هەرێمی کوردستان.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



