سەرۆکایەتی یەکێتیی پیرۆزبایی لەیەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکات

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN-
سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستاندا لەپەیامێکدا رایدەگەیەنێت: لەمڕۆژەدا رێزی بێ پایانمان بۆ تەواوی مامۆستایانی کوردستان دەردەبڕین و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان بۆ داکۆکیکردن لەسەرجەم مافەکانیان و فەراهەمکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان.
ئاماژە بەوەشدەکات ” پەروەردەکاران رۆڵی پێشەنگ دەگێڕن و لەخەمی داھاتووی نەوەکانمان کەرتی پەروەردەیان بەبەهێزی هێشتۆتەوە کەئەمە جێگای ستایش و پێزانینە”.
دەقی پەیامەکە:
15ی ئایار رۆژێکی پرشنگدارە لەمێژووی هاوچەرخی کوردستاندا، دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەر لە پەنجاو هەشت ساڵ ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ بزوتنەوەی زانستخوازی و پێشکەوتنی کۆمەڵی کوردەواری.
ئێمە لەمڕۆژەدا رێزی بێ پایانمان بۆ تەواوی مامۆستایانی کوردستان دەردەبڕین و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان بۆ داکۆکیکردن لەسەرجەم مافەکانیان و فەراهەمکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان.
مامۆستایانی کوردستان بەگشتی و رێکخراوە تێکۆشەرەکەیان لەسەرجەم وێستگە مێژووییەکانی دۆخی میللەتەکەماندا رۆڵی پێشەنگیان بینیوە و هەمیشە بەزانست و پەرروەردەیەکی خەباتکارانە رۆڵەی کوردیان گۆشکردووە.
ئێمە لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان، خۆمان بەپشتیوان و خەمخۆری راستەقینەی مامۆستایان و پەروەردەکارانی کوردستان دەزانین و دەنگمان دەخەینە پاڵ سەرجەم داواکارییە رەواکانیان، پێشمان وایە دەبێت رۆڵی زیاتر بەمامۆستایان بدرێت و زیاتر خزمەت بکرێن، چونکە بنەمای هەموو پێشکەوتنێک لە وڵاتدا زانستە، زانستیش بەهۆی مامۆستایانەوە بۆ نەوەکانمان دەگوازرێتەوە.
لە ئێستاشدا وێڕای سەرجەم ئەو قەیران و کێشانەی بەرۆکیان بە وڵاتمان گرتووە، پەروەردەکاران رۆڵی پێشەنگ دەگێڕن و لەخەمی داھاتووی نەوەکانمان کەرتی پەروەردەیان بەبەهێزی هێشتۆتەوە کەئەمە جێگای ستایش و پێزانینە.
ئەگەرچی لەرابردووشدا، سەدان مامۆستای تێکۆشەر
لە رێی زانست و خەباتدا رۆحی خۆیان بەم خاکە بەخشیوە و رووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە و سێدارە بوونەتەوە، لە دوای راپەڕینیش بە دروشمی مامۆستایان سەری بەرزیان بۆ موچە نەوی ناکەن، داینەمۆی بەردەوامی سیستمی پەروەردە بوون لە کوردستاندا، بەڵام لە ئێستادا کە دۆخ و سەردەم گۆڕاوە ، دەبێت هەرچی زووە حکومەت بەدەم داخوازییە رەواکانی مامۆستایانەوە بێت و سەرجەم داوا شایستەکانیان جێبەجێ بکات.
پیرۆزە یادی پەنجاو هەشت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان.
سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
15 ئایاری 2020
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


