
بارەگای هەدەپە
SNN-
حکومەتی تورکیا سێ سەرۆک شارەوانی سەر بە هەدەپە دەستگیر دەکات و لەشوێنیان قەیوم دادەنێت، هۆکاری دەستگیرکردنیشیان بیانووی ئەندام بوونیانە لە پەکەکە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ، سەرۆکی شارەوانی سێرت، بێریڤان ئشک و جێگری سەرۆکی شارەوانی سێرت، پەیماندارا تورھان ھەروەھا سەرۆکی شارەوانی کورتئاڵان باران ئاکگول و سەرۆکی شارەوانی بایکان، رەمەزان سارسڵماز کە ھەر چواریان ئەندامی ھەدەپەن، بەبیانووی بوونی دۆسیەی تیرۆرەوە دەستگیر کران.
لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاریی کۆماریی سێرت، تیمەکانی ئاسایشی تورکیا لە ھەڵمەتێکدا ھەرچوار سەرۆک شارەوانییەکەیان دەستگیر کردوون.
لەبەردەم ئەو شارەوانییانە رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ گیراوەتە بەر و تیمەکانی پۆلیس باڵەخانەی ئەو شارەوانییانەیان پشکنی.
ئاژانسی هەواڵی فوراتیش بڵاویکردۆتەوە، پارێزگاری سێرت عەلی فوئاد ئاتیک، قایمقامی هاوێل محەمە تونچ و قایمقامی مسرج ئێحسان ئەمرە ئایدن کران بە قەیومی داسەپێنراو بەسەر شارەوانییەکانى سێرت، هاوێڵ و مسرج دا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



