بە نێوەندگری کازمی بەرپرسانی ئێران و سعودیە کۆبوونەوە

SNN
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاشکرایکرد، بەرپرسانی ئێرانی و سعودی لە بەغدا کۆبوونەتەوە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان.
بەرپرسانی سعودیە و ئێران 9ی ئەم مانگە یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجامداوە، بە نێوەندگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمەش دوای پێنج ساڵ دێت لە پچڕانی پەیوەندی نێوانیان.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، لەنێویشیاندا هێرشەکانی حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، یەکێک لە بەرپرسە بەشداربووەکانیش دەڵێت گفتوگۆکان لەسەر ئەو پرسە ئەرێنی بوون.
ئەو بەرپرسە ئەوەشی ئاشکراکردووە، شاندی سعودیە بە سەرۆکایەتی خالید بن عەلی حومەیدان بووە کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعودیەیە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریانداوە هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانیان ئەنجامبدەن.
رۆژنامەکە دەڵێت مستەفا کازمی مانگی رابردوو کاتێک لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبووەتەوە ئەو کۆبوونەوەیەی رێکخستووە، دەشوترێت کۆبوونەوەکان پەلەیان پێکراوە چونکە پەلە دەکرێت لە گفتوگۆکانی پەیوەست بە هێرشی حوسییەکان و رێککەوتنی ناوەکی ئێران.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



