
SNN
وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە SNNی راگەیاند: “بە هۆى کێشە و دەمەقاڵێى نێوانیانەوە ژنێک بە چەقۆ هاوسەرەکەی خۆى دەکوژێت و ژنەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت”.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند: “دوا نیوڕۆى ئەمڕۆ لە قەزاى سەیدسادق ژن و پیاوێک دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێیان لە ئەنجامدا ژنەکە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر هاوسەرەکەی و بە چەقۆ چەند جارێک هێرشی دەکاتە سەر و بەر دڵی دەکەوێت و پاش گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات”.
وتیشى: “پیاوەکە لەدایکبووى 1984 بووە تەرمەکەى گەیەندراوەتە پزیشکى دادى سلێمانى و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە”.
ئاماژەى بەوەش کرد: “ژنەکە لەلایەن پۆلیسەوە بە پێى ماددەى 406 وە دەستگیر کراوە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



