ژمارەیەک گولـلە هاوەن ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق کران

سوپای عێراق
SNN
میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ دووشەممە رایانگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک گولـلە هاوەن ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق لە ناوچەی سلێجییە لە سنووری قەزای هیت، لە رۆژئاوای رومادی كران، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات.
بەهەمانشێوە شەوی رابردووش، بنكەی ئاسمانی بەلەد لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، كە بنكەیەكی سەربازیی هاوبەشی هێزەکانی ئەمەریكا و عێراقە، بە پێنج مووشەك كرایە ئامانج و برینداربوونی 5 کەسی لێکەوتەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



