
سامان بهرزنجى، وهزیرى تهندروستیى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر پشکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند سکاڵای یاسایی لەسەر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری کواڵتی کۆنتڕۆڵ تۆمارکردووە، بەهۆی بەقاچاغهێنانی ژمارەیەک دەرمانی هەستیار کە بە وتەی ئەو “کواڵتییان باش نییە”.
کاروان گەزنەیی رایگەیاند: “ژمارەیەک جۆری دەرمان نایاسایین و بە قاچاغ هێنراونەتە خاکی هەرێمەوە، لە کواڵتی کۆنتڕۆڵ دەرنەچوون یان بە باشی و لە پلەی گەرمی گونجاودا هەڵنەگیراون”.
دەشڵێت: “ئەو دەرمانانە تایبەتن بە بەنج و نیو بەنج، قەستەرە و باڵۆن و نەخۆشی شێرپەنجە”.
ئاماژە بەوەشدەکات: “بەشێک لەو دەرمانانە رەچەتەی کڕینیان نییە و نازانرێت چۆن کڕاون، ئەم جۆرە دەرمانە بەسەرچوو یان بێ کواڵتییانە لە سەرجەم نەخۆشخانەکان بوونی هەیە بە ئەهلی و حکومییەکانەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



