
SNN
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێررايگەياند: “رووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی رێگای باسرمە هەریر قەندیل بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێلی جۆری نيسانەوە بووە لە ناوەڕاستی رێگاکە”.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رايگەياند: “لەکاتژمێر دەروبەری 6ی ئیوارە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەهۆی موڵکداری لەنێوان دووبنەماڵە پەیدادەبێت بەهۆی کێشەکە چەند کەسێک لەبنەمالەیەکیان بەچەکەوە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی دادەبەزن وئوتومبێلەکەیان لە ناوەڕاستی رێگاکە کە رێگايەکی خێرايە بەجێدەهێڵن “.
وتيشی “ئەو کەسانە بەرەو شوێنێکی تەنیشتی رێگاکە دەڕۆن بۆشەڕکردن لەو کاتەش تڕێلەیەک بەخێرایی دێت وشوفێرەکەی پێشبینی ئەوە ناکات کەئەو ئوتومبێلەی پێشێ لەناوەندی رێگا وەستابێت، لەهەمان کات دەنگی تەقەش دێت، بۆیە شوفێرەکە بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی دەکێشێت بەدواوەی نیسان سەنیەکە لەدواییش کۆنتڕۆل لەدەستدەدات وبۆدیوێکی ڕێگایەکە د ەچێت و وەردەگەڕێت”.
دەشڵێت “شوفێرەکەی لەگەڵ وەرگەڕانی تڕێلەکە بەردەبێتەوەو دەکەوێتە ژێر تڕێلەکە، یەکسەر سەری لەلاشەی جیادەبێتەوە بەهۆی زەبری وەرگەڕان وپێکدادانەکە”.
باسی لەوەشکردووە: “سەبارەت بەدیاری کردنی لایەنی خەتاباری رووداوەکەش شوفێری نیسان سەنی بەخەتاباری سەرەکی دانراوە”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



