پەرلەمان لەبارەی هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان
SNN
ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێى بەرنامەى کار، دەنگ لەسەر هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان دەدرێت و خوێندنەوەى یەکەم و دووەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک دەکرێت.
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ، دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لهخولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان بەرێوەدەچێت و بەرنامەى کارەکەش بەمشیوەیەیە:
یەكەم: دهنگدان لهسهر پێشنیازهیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (90، 91، 93، 96، 97) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق:
1. بیرۆكەی پەرلەمانتار (گەلاوێژ عبید عثمان) سەبارەت بە (زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە).
2. بیرۆكەی پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی عبدالله) سەبارەت بە (ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان -عێراق).
سێیەم: خوێندنهوهی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ( هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2019)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (79، 80) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
چوارەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە، بهپێی حوكمی ماددهكانی (87، 88، 89) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان:
1. پێشنیازەبڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
2. پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


