چاوەڕوان دەکرێت سبەی 24ی نیسان، بایدن کوشتاری ئەرمەنەکان بە جینۆساید بناسێنێت

جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
24ی نیسان ئەرمەنییەکان لە سەرتاسەری جیهان کۆدوبنەوە و یادی ئەو قوربان و کوشتارە دەکەنەوە کە ئیمبراتۆرتیەتی عوسمانی لە ساڵی 1915دا بەسەری هێنان، بەهۆیەوە ملیۆنان کەس کوژران و سوتێنران و ئاوارەکران، ئەمە سەرەڕای دەستژدێژی سێکسی بۆ سەر ملیۆنان ژنی ئەرمەنی لەسەر دەستی سوپای عوسمانی.
وا چاوەڕوان دەکرێت سبەی شەممە لە یادی کوشتاری ئەرمەنەکاندا جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەمجار وەک جینۆساید بە دەستی عوسمانییەکان تاوانی کوشتنی ئەرمەنەکان بناسێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا مەولود جاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دایە ئەمریکا گەر ئەو کارە بکات ئەوا پەیوەندییە سیاسی و ئابوریی و سەربازییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا تێکدەچێت و ئەمەش لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نییە لە ناوچەکەدا.
سیناتۆر “چاک شومەر”، رێبەری زۆرینه‌ی دیموکراتەکان، لە ئەنجومەنی سینات، له رێگای توویته‌ره‌وه رایگه‌یاند: جۆ بایدن، به نیازه ببێته یەکەم سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا، كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ئیمپراتۆری عوسمانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به جینۆساید بناسێنێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له مێژەوه بۆ سه‌رۆكه‌كانمان ماوه‌ته‌وه، بڕیاره رۆژی شەممە، ساڵیادی جینۆسایدەكه بکەینەوە؛ به‌مه‌ش حکومەتی ئه‌مه‌ریكا راستییه‌كان ده‌سه‌لمێنێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


