لە پاش گەیشتنی، ئەمڕۆ ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا سیستمی بەرگری نوێی تاقیکردەوە

سیستمی بەرگری ئەمریکا
SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئەمریکا سیستمی نوێی بەرگری لە فڕۆکەخانەی بەغدا و بەشی سەربازی ئەمریکا تاقیکردووەتەوە تا لە هێرشە مووشەکییەکان پارێزراوبن.
سەرچاوە ئەمنییەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمڕۆ ئەمریکا بە سەرکەوتووی لە بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە بەغدا کاری بە سیستمی نوێی بەرگری کرد و مەشق بە سەرجەم ئەو سەربازانە کرا کە ئەرکیان پاراستنی فڕۆکەخانەکەیە و سیستمە نوێکەش دەتوانێت بەنزێکەی %99 بەرپەرچی تەواوی ئەو هێرشانە بدات کە دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا.
سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەمڕۆ زەنگی ئاگادارکردنەوەی تاقیکردنەوە لە فرۆکەخانەی بەغدا لێیداوە، پێشتریش سیستمت بەرگری C-RAM کە لە فڕۆکەخانە جیگیرکرابوو لەکاتی هێرشەکاندا بەتەواوی کاری خۆی نەکردوو، ئەم سیستمە نوێیە لە جۆری پاتیرۆتەو لە توانایدا هەیە هەموو جۆرە هێرشێک لەکات و شوێنی خۆیدا پوچەڵ بکاتەوە .
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



