وەزارەتی ئەوقاف لەسەر بێڕێزیکردن بە قورئانەکەی هەولێر هاتە دەنگ

وەزارەتی ئەوفاق
SNN
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کوردستان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆز کراوەو لاپەرەکانی بڵاوکراونەتەوە، ئەوان سەرەڕای ئەوەی ئیدانەی ئەو کارە دەکەن و وەک کارێکی ترسنۆکانەو تێکدەرانەیەی دەبینن، لەهەمان کاتیشدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ سزادانی ئەوانەی دەیانەوێ بێ رێزی بە قورئان هەماهەنگیان کردوە.
ئەوقاف لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆ دەرکەوت بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز کراوە و لاپەرەکانی بڵاو کراونەتەوە، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ھەرکارو کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین کە ئەوپەری کارێکی ترسنۆکانەو تێکدەرانەیە”.
ئاماژە بەوەشکراوە “لەکاتی رووداوەکەشدا وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندی دارەکان لەسەر ھێڵ بوە بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دور لەبەھا ئایینە، لێرەوە جەخت دەکەینەوە لەمامەڵەی یاسایی و بە بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێ بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز بکەن”.
شەو رابردو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ههولێر بڵاویکردەوە، لەسەر شەقامی 100 مەتری نزیك مزگەوتی حاجی جەودەت ئەسعەدی، قوڕئانێك پەڕپەڕ كرابو و لە شەقام فڕێدرابو، لەلایەن خاتونێکەوە هەڵگیرایەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


