
بایدن و ئەردۆغان
SNN
ئەمشەو هەینی جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەنجامدا و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا چەندین پرس تاوتوێ کران
لە راگەیێندراێکی کۆشکی سپیدا هاتووە، بایدن پەیامی خۆی بە سەرۆکی تورکیا گەیاندووە لەبارەی دروستکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی بنیاتنەرانە و فراوانکردنی هاوکارییەکانیان. هاوکات باسی ئیدارەدانێکی کاریگەری ناکۆکییەکانی هەردوو وڵاتیان کردووە.
لە کۆبوونەوەکەیاندا لە مانگی حوزەیران کە هەردوولا لەسەری رێککەوتوون، بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی، ئەردۆغان و بایدن کێشەکانی هەردوو وڵات و پرسە هەرێمییەکان “بەتەواوی” تاوتوێ دەکەن.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەکاتێکدایە، سبەی شەممە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئەرمەنییەکانە کە چاوەڕێ دەکرێت بایدن وەکو یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵکوژییەکە بە فەرمی بە جینۆساید بناسێنێت.
پێشتر 100 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکی کراوەدا داوایان لە بایدن کردبوو لەم یادەدا رووداوەکە بە فەرمی و بە وشە بە جینۆساید ناو ببات. تاوەکو ئێستاش ئیدارەی بایدن ئەوەی پشتڕاستنەکردووەتەوە کە رووداوەکە بە جینۆساید دەناسێنن، بەڵام بایدن لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی ئەوەی دابوو.
ئەرمەنییەکانی ئەمریکاش کە ژمارەیان کەمتر لە 500 هەزار کەسە، لە ئەمریکاوە دەستیان بە لۆبییەکی فراوان کردووە بۆئەوەی کۆمەڵکوژیەکەیان بە جینۆساید بناسێنرێت.
پێشتریش، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو، ئەو جووڵەیەی بایدن، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان خراپتر دەکات. “ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندییەکان خراپتربن، ئەوا بڕیارەکە لە دەستی خۆیانە.”
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



