
قافڵەیەکی سوپای تورکیا
SNN
ئەمڕۆ تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین-ی کرد.
لەبارەی ئەو ئۆپراسیۆنەوە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە رێگەی ئاسمانی و زەمینیەوە هێرش دەکەن و تا ئێستا ژمارەیەک زۆر لە گەرلاکانی پەکەکە “لەچالاکی خراون”.
لەوبارەیەوە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت تورکیا ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بە رۆژی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە دیاریکردووە کە ئەمەش پەیامێکە بۆ کورد.
تورکیا ئەم ئۆپراسیۆنەی ناوناوە “چڕنوکی هەورەبروسکە”، پەکەکەش بە “ئۆپراسیۆنی داگیرکاری” ناویدەبات.
ئەمە لەکاتێکدایە میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا لە ناوچەی ئاڤاشین لە باشووری کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی دەستپێکردووە. میدیای پەکەکە ئۆپەراسیۆنەکە بە “ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری ناودەبات”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



