بافڵ تاڵەبانی لەبارەی رووداوی نەخۆشخانەکەی بەغدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە

بافڵ تاڵەبانی
SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: “بەدڵتەنگی و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدادم بیست”.
راشیگەیاند: “بۆ ئەم رووداوە دڵتەزێنە خۆم بە هاوبەشی خەم و پەژارەی گەلی عێراق و خانەوادەی قوربانییەکانی رووداوەکە دەزانم و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم”.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: “سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو پشتیوانی و هاوکارییەکە، سەرجەم توانا تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان لەخزمەت بریندارەکاندایە و هەر هاوکارییەکی تریش کە پێویست بێت.رۆحی قوربانییەکان شاد بێت و هیوانی سەلامەتی و ژیانێکی ئارام بۆ هەموولایەک”.
شەوی رابردوو بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا بڵاویکردەوە: “ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا لە بەغدا کەوتووەتەوە و بەوهۆیەوە 27 کەس گیانیان لە دەستداوە و دەیانی دیکە برینداربوون”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



