وەزیری بەرگری ئێران: گەر قاسم سلێمانی نەبوایە ئەمریکا ئیسلامی دەسڕیەوە

وەزیری بەرگریی ئێران
SNN
وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت “بەرەی مقاوەمەی ئێران لە عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن ئەمڕۆ هێزێکی گەورەن و لە ناوچەکەدا حیسابی جیایان بۆ دەکرێت” دەشڵێت “گەر قاسم سلێمانی نەبوایە ئەمریکا رەگی ئیسلامی لە بنەوە هەڵدەکێشا”.
ئەمیر حاتەمی بۆ ئاژانسی ئێرنا راشیگەیاندووە “دەبێت ئیسرائیلییەکان و ئەمریکییەکان ئەوە بزانن، سوپای شۆڕش و پاسدار لەژێرئاڵای ویلایەتی فەقی بەردەوامن لە بەرگریکردن لە بەهاکانی ئیسلام”.
وتیشی: “گەر قاسم سلێمانی و بەرەی مقاوەمە لە عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن نەبوایە، ئەمریکا دەمێک بوو رەگ و ریشە ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامیی لە ناوچەکەدا لە بنەوە دەردەهێنا”.
رۆژی 3ی کانوونی دووەمی ساڵی پار پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە جووڵە و شوێنی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی، پاش دابەزینی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرایە ئامانج و تێیدا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند پاسەوان و فەرماندەیەکی دیکە کوژران.
لە ئەنجامی هێرشەکە و دوای چەند رۆژێک ئێران بەچەند مووشەکێک بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق وەڵامی دایەوە بەبێ بوونی هیچ زیانێکی مرۆیی.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



