
خوێندنگایەکی بنەڕەتی لە هەولێر، وێنە: SNN
SNN
بڕیاره له‌م ههقتهیهدا لیژنەى باڵاى رووبەڕووبونەوەى کۆرۆنا كۆببێته‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش پێشنیازی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان دەکات بەڵام بە مەرج.
لەوبارەیەوە ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: “پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌وه‌یه، دەرگاى قوتابخانەکان بكرێنه‌وه و ده‌وامكردن بەشێوەى دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا بێت”.
مه‌رجێكی دیكه‌ی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان ئه‌وه‌ده‌بێت، ژمارەى خوێندکاران لەهەر پۆلێکدا بۆ 15-20 خوێندکار کەمبکرێتەوە، رێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزى و بەستنى ماسک جێبەجێبکرێت.
لەماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە دەرگای خوێندنگاکان داخران و خوێندنی ئەلیکترۆنی دەستیپێکردەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



