بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆمەڵەی خوێندکاران: بە رێزەوە لە مێژووی پڕ شانازیتان دەڕوانین

بافڵ تاڵهبانى، هاوسهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان رایگەیاند: “چەپکەگوڵی پیرۆزبایی و ماندوونەبوونتان پێشکەش دەکەین”.
بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند:کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان زادەی خەباتی پیشەیی و مەدەنی لاوان و خوێندکاران بوو لە سات و قۆناغێکی خەباتی سەختی کوردایەتیدا کە بوونە داینەمۆ و ھەڵسوڕێنەری شۆڕشی نوێ و خەباتی چەکداری و رێکخستنەکان. زیندانەکانیش بە ورەی ئێوەوە رۆحی بەرگری تێدا جۆشدەدرایەوە و لەوپێناوەشدا سێ سکرتێرتان بەخشی بەنیشتمان.لەکاروانی شەھادەتدا زۆرن ئەو خوێندکار و لاوانەی لەڕیزی پێشەوەی نەمریدان و لەپاڵ خەباتی خوێندکاریی و پێگەیاندنی نەوەی رۆشنبیردا بوونە سیمبولی مقاوەمەت و زیندوێتی شۆڕشی نوێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد:ئەمڕۆ کە یادی زیاتر لە چوار دەیە لەخەباتی پیشەیی و مەدەنی و خوێندکاریتان دەکەینەوە، بەڕێزەوە لە مێژووی پڕ شانازیتان دەڕوانین و بەڵێنی ھاوپشتی زیاترتان پێدەدەین لەپێناو سەرپێخستنی توانا و حەز و خولیاکانی گەنجان و خوێندکاران کە بە ئومێد و دیدێکی نوێوە لە ژیان و ئایندەیان دەڕوانن”.
هاوسەرۆکی یەکیێتی بەپێویستی دەزانێت کۆمەڵەی خوێندکاران لەئاست ئەم خەباتە نوێ و سەردەمییانەدا بێت و بە بەرنامە و پڕۆژەوە پێشڕەوی ئەم نەوە نوێیە بکات و رێنیشاندەر و ھاندەر و پشتیوانیان بن لە رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ پەروەردەکردنیان و بەدیھێنانی خولیا و ئامانج و خەونەکانیان. هەروەها داکۆکیکار و سەرمەشقی زیاتری پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بن. ئێمەش ھاوکار و پشتیوانتان دەبین تا سەرباری ئەرکە پیشەیی و رێکخراوەیی و مەدەنییەکانتان، لەونێوەندەشدا رۆڵی باشتر بگێڕن کە پێویستییەکی قۆناغەکەیە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



