
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
SNN
وەزيری دەرەوەی ئێران گەيشتە بەغدا و بڕيارە سەردانی هەرێمی کوردستانيش بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد جەواد زەريف وەزيری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەيشتە بەغدا و بڕيارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە و دواتر سەردانی هەرێم بکات لەگەڵ بەرپرسانی باڵا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بکات.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: “جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، جەواد زەریف لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە و هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ دەکەن”.
سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق لە چوارچێوەی گەشتێکیدا دێت، کە دوێنێ یەکشەممە بە سەردانیکردنی قەتەر دەستیپێکرد، سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ قەتەر محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: “گفتوگۆی زۆر باشم لەگەڵ برام میری قەتەردا کرد سەبارەت بە فراوانکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و زیاترکردنی هەماهەنگیی نێوانمان لە پرسە هەرێمی و جیهانییەکان”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


