خلوسی ئاکار: لەشکرکێشييەکانمان بۆسەر پەکەکە بەردەوام دەبێت
وەزيرانی بەرگری عێراق و تورکيا
SNN
وەزیری بەرگری عێراق و تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا و پرسی لەشکرکێشییەکانی ئەنقەرەیان لەناوخاکی عێراقدا تاوتوێکرد، خلوسی ئاکار جەختیکردەوە “لەشکرکێشییەکانی تورکیا دژی گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامی دەبێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەيەندراوێکی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا و جومعە عناد هاوتا عێراقییەکەی، تاوتوێی پرسەکانی ئاسایش و بەرگریی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزيرەکەی تورکيا جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی رێز لە سەروەری و سنوور و یەکێتی خاکی سەرجەم وڵاتانی دراوسێی لەسەروویانەوە عێراق دەگرێت”.
خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەشکرکێشیيەکانيان بۆسەر گەريلاکانی پەکەکە بەردەوامی دەبێت”.
دووی ئەم مانگە ناوەندی چاپەمەنیی هەپەگە بڵایکردەوە: “لە نۆ رۆژی شەڕی و پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گەریلاکانیان 110 (سەد و دە) “چالاکیی زەمینییان” دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و رێگەیان پێنەداون پێشڕەوی بکەن، هەروەها لەو چالاکییانەدا 158 سەربازی تورکیان کوژراون”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


