
عێراق و چين
SNN
راوێژکاری بازرگانی لە باڵيۆزخانەی چين لە عێراق رايگەياند: “قەبارەی بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق لە ساڵی 2020دا 30 مليۆن دۆلاری تێپەڕاندووە”.
سو چەن راوێژکاری بازرگانی لە باڵيۆزخانەی چين لە عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “ئاڵوگۆڕی بازرگانی چين و عێراق لە ساڵی 2020دا 30 مليۆن و 200 هەزار دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2019 ئەو قەبارەيە 53 مليۆن و 300 هەزار دۆلار بووە”، دەشڵێت “هۆکاری دابەزينی ئەو قەبارەيە لەو ماوەدا بۆ دابەزينی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە لە جيهاندا”.
وتيشی “ديارترين ئاڵوگۆڕی بازرگانی چين لەگەڵ عێراق لە ساڵی 2020دا بووە”، باسی لەوەشکرد: “لەو ساڵەدا قەبارەی هەناردەی چين بۆ عێراق %15 و بە قەبارەی نزيکەی 11 مليۆن دۆلار دابەزيووە”.
راشيگەياند: “رێژەی هاوردەی نەوتی عێراق بۆ چين %11 ی هاوردەی نەوتی چين پێکدەهێنێت و عێراق سێيەم گەورەترين سەرچاوەی نەوتە لە چين”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



