وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بۆ بوژاندنەوەی ئابوری ڤیزا به سەرجەم هاووڵاتییانی بیانى دهدەین

بەغدا
SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: “وڵاتەکەی ڤیزای ھاتنەژوورەوە بە سەرجەم ھاووڵاتییانی بیانی دەدات بۆ پشتیوانیکردنی ئابووری عێراق”.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە: “ڤیزای ھاتنەژوورەوە بە سەرجەم ھاووڵاتییانی بیانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکە دەدرێت لەکاتی گەیشتنیان بە دەروازە سنوورییەکانی عێراق، لەپێناو پشتیوانیکردنی ئابووری عێراق وھاندانی کرانەوە بەڕووی جیھاندا”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتیشی”لەگەڵ لایەنی ئیتاڵی لەبارەی پرسی سامانە بلۆککراوەکانی عێراق قسەمان کردووە،و میکانزمی راشکاوانەمان پەیڕەوکرد بەپێی بەرژەوەندی نیشتمانی”.
باسی لەوەشکرد: “فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی وبەرھێنانی فەرمی ئیتاڵیا وکۆمپانیاکانی دیکە کۆبووەتەوە بەمەبەستی بانگھێشتکردنیان بۆ کارکردن و وبەرھێنان و پتەوکردنی هەنگاوەکانی گەشەپێدان لە عێراقدا”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



