باڵيۆزخانەی كهنهدا دژی سزادانی دهستگیراوانی بادینان هاته دهنگ

SNN
باڵيۆزخانەی کەنەدا لە بەغدا رايگەياند: “زۆر نيگەرانين لە سزادانی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان”.
باڵيۆزخانەی کەنەدا لە عێراق لە تويتێکدا رايگەياندووە: “کەنەدا زۆر نیگەرانە لە سزادانى رۆژنامەنووس و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان، راگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیموکراسیە”.
دەشڵێت “راگەیاندنکاران و بیروڕای جیاواز وەکو ئۆکسجین گرنگە بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و هۆشیار و گشتگیر”.
لەپاش دەرچوونی بڕياری سزادانی رۆژنامەنووس و چالاکونانی بادينان بە شەش ساڵ زيندانيکردن بەسیکی زۆر لە باڵيۆزخانە و رێکخراوەکانی وڵاتانی دەرەوە لەسەر بابەتەکە هاتنە دەنگ و ئيدانەيان کرد، لەلایەن خۆیەوە، رێکخراوی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان ناسراو CPG رایگەیاند: “بڕیاری دادگای هەولێر تایبەت بە پەسەندکردنی بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بۆ زیندانیکراوانی هەولێر دەرخەری ئەوەیە کە لای حکومەتی هەرێم ئازادی رۆژنامەنووسی تەنها قسەیە و هیچ هەنگاوێک بۆ بەرقەراکردنی ناگرنەبەر”.
رۆژی شەشی ئەم مانگە، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای تاوانەکانی هەولێری بە سزای شەش ساڵ زیندانيكردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد.
More News
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
3 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
7 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
7 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
3 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
7 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
7 hours لهمهوپێش



