دوای داخستنی بۆ ماوەی 45 رۆژ هۆشداری لەبارەی پاڵاوگەیەکی عێراق دەدرێت

وێنەی کێڵگەیەکی نەوت فۆتۆ: گووگڵ
SNN
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پاڵاوگەی نەوتی زیقار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: کارگێڕی پاڵاوگەکە ترسی هەیە کارەساتی گەورە لە پارێزگای زیقار رووبدات، ئەگەر دەرچووانی زانکۆ بەردەوام بن لە خۆپیشاندان.
ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاژانسە عێراقییەکان ئاشکرای کردووە، یەکەمجارە لە مێژوو پاڵاوگەی زیقار بە درێژایی ئەو ماوەیە دابخرێت، بە جۆرێک لە سەختترین دۆخەکانی سەردەمی جەنگ وەک نەوەدەکان و 2003 بەو شێوەیە درێژەی نەخایاندووە، ئێستا ماوەی 45 رۆژە ئەو پاڵاوگەیە داخراوە و هیچ بەرچاو روونییەک نییە کەی دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، درێژەکێشانی ئەو داخرانە دەرهاویشتەی نەرێنی لەسەر کارکردنی پاڵاوگەکە دەبێت، کە بۆماوەی 24 کاتژمێر کاری دەکرد، تاوەکو ئێستاش بە رێژەی 100% و کۆی زیانەکانی گەیشتووەتە 20 ملیار دینار.
ئەمە لە کاتێکدایە چەندین هەفتەیە پاڵاوگەی نەوتی زیقار لە لایەن خۆپیشاندەرانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان داخراوەو داوای دامەزراندن دەکەن.
More News
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
9 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
10 hours لهمهوپێش -
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەکان لە بەرزنجە دەستگیر کرا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
9 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
10 hours لهمهوپێش



