فڕۆکەوانی عێراق: “ڤیزای ڤاکسین شوێنی پشکنينی PCR ناگرێتەوە”

پشکنين
SNN
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق رایگەیاند: “ڤیزای ڤاکسین Vaccine VISA ی نێودەوڵەتیی شوێنی پشکنینی PCR بۆ گەشتیاران ناگرێتەوە.
جیھاد دیوان بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاند: “پرسی پشتبەستن بەڤاکسينی ڤيزا پەیوەستە بە بڕیاری لیژنەی تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی و تاوەکو ئێستا بڕیاری کارکردن پێی لەبری پشکنینی PCR نەدراوە”.
جیھاد دیوان ئاشكراشیكرد: “بڕیاری پشت بەستن بە پشکنینی PCR لە گەشتەکانی ناوخۆیی و دەرەکی تاوەکو ئێستا کاری پێدەکرێت و پێویستە گەشتیاران 72 کاتژمێر بەر لە وادەی گەشتکردنیان ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی PCR نیشانبدەن”.
بەپێی دوایین داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: “کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 112ھەزار و 725کەس، لەو ژمارەیەش 15 ھەزار و 771 کەس گیانیانلەدەستداوە و یەک ملیۆن و پێنج ھەزار و 369ی دیکەیش چاکبوونەتەوە”.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
11 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
11 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
11 hours لهمهوپێش



