ڤيديۆ.. خۆپيشاندەرانی کەربەلا ئاگريان بەردايە شورەی کونسوڵخانەی ئێران

SNN
ميدياکانی عێراق بڵاويانکردەوە: “لە کەربەلا لە دژی کوشتنی يەکێک لە چالاکوانانی خۆپيشاندانەکانی مانگی 10ی ساڵی 2019 خۆپيشاندان بەڕێوەدەچێت و خۆپيشاندەران ئاگريان بەرداوەتە شورەی کونسوڵخانەی ئیران”.
راشيانگەياند: “بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 9-5-2021، ژمارەیەک چەکدار کە ماتۆڕسکیلیان پێبووە هێرشیان کردە سەر ئیهاب جەواد وەزنی، چالاکوانی خۆپێشاندانەکانی تشرینی یەکەم لە کەربەلا و کوشتیان، ئەمشەو لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران خۆپێشاندەران ئاگریان کردەوە و ناڕەزایێتیان دەربڕی”.
پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو: “رووداوەکە لە شەقامی کەربەلا لە کەربەلا روویداوە و پۆلیسی پارێزگاکە هەموو هەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، دەستپێکردووە”.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
21 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
21 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
21 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
21 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
21 hours لهمهوپێش



