
دۆلار
SNN
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بەفەرمی نوسراوی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کردوە سەبارەت بە نرخی دۆلار و چۆنیەتی مامەڵەکردن بە قەرزی یەکەکانی نیشتەجێبوون.
له نوسراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان داوای كردووه له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ره‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتیان داوا له وه‌به‌رهێنه‌رانی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون بكرێت به هه‌مانشێوه‌ی پێش دابه‌زاندنی نرخی دینار، نرخی دۆلار هه‌ژمار بكرێت و هیچ زیادەیەکی نەخرێتەسەر.
دەستەی وەبەرهێنان ده‌ڵێت: ئەو جیاوازییەی کە دروست دەبێت بەشێوەی قستی درێژخایەن بدرێتەوە بۆ ئەوەی بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروست نەبێت.
پێشتر د.محەمەد شوکری لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاندبوو: ” پلانێکمان سەبارەت بە گۆڕانکاریکردن لە قیستی خانووبەرە تاوتوێ هەیە و چەند پێشنیارێک دەکرێت لەوانە قیستەکانی خانووبەرە، ئەوانەی کە بە دۆلارن، بە بەهایەکی کەمتری دۆلار کە بەها کۆنەکەیەتی هەژماربکرێت بەجۆرێک نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 130 هەزار دینار دیاری‌بکرێت کە ئەمە زیان بە وەبەرهێنەران دەگەیەنێت”.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
7 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
7 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
7 hours لهمهوپێش



