
لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNN
دەرکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020، یەکێک بوو لە بەڵێنە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، بەڵام بەگوێرەی چاودێران ئەو یاسایە بە خاوی بەڕێوەدەچێت و بە یەکسانی لە وەزارەت و دامەزراوە جیاجیاکاندا جێبەجێ ناکرێت.
رێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و هەماهەنگی، لەگەڵ رێکخراوی NED بۆ دیموکراسی، لە راپۆرتێکیاندا گەڵاڵەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەن و چەندین رەخنەی خۆیان لەوبارەیەوە دەخەنەڕوو.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “بە گشتی جێبەجێکردنی یاساکە خاوە و حکومەتی هەرێم وەک پێویست لە هەموو ئاستەکان نەیخستۆتە بواری جێبەجێکردن”.
ئاماژە بەوەشکراوە: “حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بەوەی بەشێوەیەکی خوڵی، سێ مانگ جارێک لەکاتی خۆیدا راپۆرتی ئاستی جێبەجێکردنی یاساکە ئاراستەی پەرلەمان بکات”.
دەشڵێت: “لاوازی هەماهەنگی لەنێوان ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتەکان، هەروەها لەنێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی خۆیاندا هەیە”.
ئەو دوو رێکخراوە رەخنەی ئەوە دەگرن کە “یاساکە بە یەکسانی لە وەزارەت و دامەزراوە جیاجیاکان جێبەجێ ناکرێت، سەرەرای خاوی بەشێوەیەکی گشتی لە جێبەجێکردنی یاساکە، بەڵام لە هەندێک وەزارەت هەنگاوەکان زۆر خاوتر دەردەکەون، بەتایبەت لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و مەلەفی خانەنشینی پلەباڵاکان”.
رێکخراوەکان دەشڵێن: “بەهۆی ئەوەی چاکسازی پشت بە سیستمی بایۆمەتری دەبەستێت و سیستمی بایۆمەتری سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە لە هیچ راگەیەندراوێکی حکومەت ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی مووچەی بندیوارەکان نەدراوە کە ژمارەیان لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار کەس دەخەمڵێندرێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە “تا ئێستا هیچ کارێک لەسەر دۆسیەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ نەکراوە، بەو پێیەی ئەو هێزانە لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەکراون کە ئەمەش بە کەموکوڕی مەزەندە دەکرێت”.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
17 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
17 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
17 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
17 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
18 hours لهمهوپێش



