
Turkey's Foreign Minister Mevlut Cavusoglu answers a question during an interview with Reuters in Ankara, Turkey, August 24, 2015. Turkey and the United States will soon launch "comprehensive" air operations to flush Islamic State fighters from a zone in northern Syria bordering Turkey, Cavusoglu told Reuters on Monday. To match Interview MIDEAST-CRISIS/TURKEY REUTERS/Umit Bektas
SNN
ئەمڕۆ مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ سەردانێکی دوو رۆژەیی گەیشتووەتە سعودیە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە تاوتوێ دەکەن.
ئەمە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای تورکیایە بۆ سعودیە لەدوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە کە بەهۆی کوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سعودی دروستبوو لە 2018.
بڕیارە چاوشئۆغلو لەگەڵ هاوتا سعودیەکەی کۆببێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان و چەند پرسێکی ناوچەکە تاوتوێ بکەن.
تورکیا دەستپێشخەری دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت سعودیە و میسر و ئیمارات لەمەشدا شەڕی سوریا و لیبیا و پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەبەرچاودەگرێت.
سعودیە کە نەوتی تورکیا دابیندەکات، هەرخۆشی یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاڵای تورکی تێدا ساغدەکرێتەوە و بازاڕێکی گەورەیە بۆ بازرگانانی تورکی.
بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی کەنداوەوە پەیوەندی ئەو دوو وڵاتە لاوازبووە، پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و تورکیا بەتایبەت لەکاتێکدا گەیشتە خراپترین دۆخی کە رۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە تورکیا کوژرا، دواتر بەهۆی ناکۆکییەکانەوە سعودیە رێگری لە هاوردەی کاڵای تورکی بۆ وڵاتەکەی کرد تا وایلێهات لە ئازاری ساڵی رابردوو رێگری لە هاوردەکردنی 90%ی کاڵای تورکی بۆ سعودیە کرا، لەلایەکی دیکەوە سعودیە هەشت خوێندنگای تورکی لە وڵاتەکەیدا دادەخات.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
16 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
17 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
16 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
17 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
17 hours لهمهوپێش



