کاروان گەزنەیی: داهاتی ئەم وڵاتە 85% بۆ 95 لەسەر نەوتە بەڵام وەزيری سامانە سروشتييەکان شاراوەيە

SNN
ئەندامێکی ليژنەی وزە و سامانە سروشتييەکان لە پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: “ پرسی نەوت لە هەریمی کوردستان کێشەی گەورەی تێدايە و پێويستی بە چارەسەر هەيە، ئەوەش دەکەوێتە سەر ئەوەی تا چەند وەزيری سامانە سروشتييەکان ئامادەی ئەوەی تێدايە ئەو کێشانە چارەسەر بکات و لەژێر هەيمەنەی حيزب و شەخسدا نييە”.
کاروان گەزنەی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە ليژنەی وزە و سامانە سروشتييەکان بە SNNی راگەياند: “داهاتی ئەم وڵاتە 85% بۆ 95 لەسەر نەوتە بەڵام وەزيری سامانە سروشتييەکان شاراوەيە، پرسی نەوت لە هەریمی کوردستان کێشەی گەورەی تێدايە و پێويستی بە چارەسەر هەيە، ئەوەش دەکەوێتە سەر ئەوەی تا چەند وەزيری سامانە سروشتييەکان ئامادەی ئەوەی تێدايە ئەو کێشانە چارەسەر بکات و لەژێر هەيمەنەی حيزب و شەخسدا نييە”.
وتيشی “پەيکەربەندی وەزارەتی سامانە سروشتييەکان گرنگە لە چارەسەرکردنی کیشەکانی نەوت، دەشکەوێتە سەر ئەوەی وەزيری سامانە سروشتييەکان و وەزارەتەکەی تا چەند ئامادەی ئەوەی تیدايە دەست بۆ گرفتەکانی گریبەستەکانی نەوت و خەرجکردنی داهاتەکەی بەرێت گرنگی دەبێت، بەڵام پێموانييە ئەم وەزيرەش وەک ئەوانيديکە هيچ گۆڕانکارييەک بکات”.
سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی داهاتی نەوتی هەرێميش کاروان گەزنەی دەڵێت “حکومەتی هەرێم بە رەسمی هيچ شتێک بڵاوناکاتەوە و تاکە وەسيلە بەدەستمانەوە راپۆرتەکانی ديلۆيتە، ئەوەش جێگەی متمانە نييە چونکە راستەوخۆ دەستی ناگات بە گرێبەستەکانی نەوت، ئەوەشی بڵاويدەکاتەوە پڕيەتی لە پرسياری بێ وەڵام”.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
5 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
6 hours لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
5 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
6 hours لهمهوپێش



